وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبۆرگ و کاروبارى ئەوروپا، سه‌ردانى قه‌ڵا هەولێر و نێو بازاڕ و قاوەخانەى مەچکۆى كرد
ئێوارەى رۆژی چوارشه‌مه 2022.3.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌فین دزه‌یى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەیاوەرى نیهاد له‌تیف قوجه، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى بوژانه‌وه‌ى قه‌ڵات، له قه‌ڵاى هه‌ولێر، پێشوازیانكرد له ژان ئه‌سیلبۆرن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبۆرگ و کاروبارى ئەوروپا و شاندێكى یاوه‌رى.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبۆرگ و کاروبارى ئەوروپا به‌یاوه‌رى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و شاندى یاوه‌ری چه‌ند شوێنێكى كه‌للتورى و مێژووییان له سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، سه‌ردانى نێو بازاڕى شار و چه‌یه‌خانه‌ى كه‌للتورى مه‌چۆكیان كرد، له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز ژان ئه‌سیلبۆرن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبۆرگ و کاروبارى ئەوروپا، سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كرد و ستایشى پێشووەچوونەکانى هەرێمى کوردستانى کرد و خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره نیشاندا و پشتگیرى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتکردەوە.