پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی هاتنى مانگى ڕەمەزانی پیرۆز بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنی مانگى ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان بهگشتیی و هەولێری پایتەخت به تایبهتی دهكهین. لە خوای گەورە داواکارین ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی هەموو لایەکمان قەبوڵبکات و ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و بەرکەت و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان.
هەربەم بۆنەیەوە بەپێویستی دەزانین داوا لەخێرخوازان و خواپێداوانى شارەکەمان بکەین، مانگى ڕەمەزانى پیرۆز جگە لەوەى مانگی ڕۆژوو و عیبادەت و خوداپەرستییە، لەهەمانکاتدا مانگى بەخشین و بەخشندەییە، بۆیە داواکارین هەروەک چۆن لە ڕابردوودا درێغیتان نەکردوە لەو مانگەشدا بەهەمانشێوە و بەدەستکراوەییەوە هاوکارى و یارمەتى هەژاران و کەمدەرامەتان بدەن.
سەرجەم هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەشمان دڵنییا دەکەینەوە، پلانى پێویستمان بۆ مانگی پیرۆزى ڕەمەزان داڕشتووە و بۆ ڕێگهگرتن له قۆرخكاری و كۆنتڕۆڵكردنی نرخ و جێبهجێكردنی رێككارهكانی تهندروستی، لیژنهكانی قایمقامیهت، تهندروستی، ئاسایشی ئابووری و چاودێری بازرگانیمان راسپێردووە ڕێکارى پێویست بەرامبەر هەموو ئەوکەسانە بگیرێتەبەر کە دەیانەوێت یارى بەنرخی کاڵاکان و بازاڕ بکەن. ئهو چێشتخانە و شوێنانەشی كه لهم مانگە پیرۆزەدا كراوهن، دەبێت ڕهچاوی سەرجەم ئەو ڕێکار و ڕێنماییانە بکەن کە پێشتر ڕامانگەیاندووە.
دووبارە هاتنەوەى مانگى ڕەمەزانی پیرۆز لەهەموو لایەک پیرۆزبێت
ئومێدخۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2022.4.1