لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، گروپى (چەمبەر موزیکى هەولێر) کۆنسێرتێکیان پێشکەشکرد

لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، گروپى (چەمبەر موزیکى هەولێر) کۆنسێرتێکیان پێشکەشکرد


ئێوارەى رۆژی پێنجشەمە 2022.3.31، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونى ئەحمەد کانى، بەپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، بەڕێوەبەرایەتى هونەرەکانى موزیک سەر بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، لەهۆڵى ڕۆشنبیرى، یەکەمین نمایشى گروپى (چەمبەر موزیکى هەولێر) بەکونسێرتێک لەژێرناونیشانى (ئاوێتەى موزیک) پێشکەشکرد، کە تێیدا چەندین پارچە موزیکى جیهانى و کوردستانى نمایشکرا و ئەو ئێوارەیان ڕازاندەوە.