پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی2ی پارتی کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی2ی پارتی کرد

شەممە 2022.5.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لەدیدارەکەدا، جگەلەوەی باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا، ئاماژە بەپلان و بەرنامەی کاری پارێزگای هەولێر درا بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان.
لەکۆتایشدا، هەردوولا تەئکیدیان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگای هەولێر کردەوە.