پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەپارێزگاری دهۆک کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەپارێزگاری دهۆک کرد

شەممە 2022.5.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بەڕێز پارێزگاری دهۆک نیشاندا و تەئکیدی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی نێوان هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری دهۆک، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد و ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.