پارێزگارى هەولێر، سه‌ردانی کتێبخانه‌ی گشتیی سه‌نته‌ری شاری ناشفیڵ و هۆڵی مافه مه‌ده‌نیه‌کان و مافی ده‌نگدان بۆ ئافره‌تانى کرد
لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، دووشەممە 2022.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا، سه‌ردانی کتێبخانه‌ی گشتیی سه‌نته‌ری شاری ناشفیڵ و هۆڵی مافه مه‌ده‌نیه‌کان و مافی ده‌نگدان بۆ ئافره‌تانى کرد.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى کتێبخانه‌ی گشتیی سه‌نته‌ری شاری ناشفیڵ، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانى، دواى گفتوگۆ لەبارەى باشترکردنی ڕەوشی ژیانى ئافرەتان لە کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتى هەرێمى کوردستان و ڕێکخراوەکانى ئافرەتان بۆ نەهێشتنی ھۆکارەکانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و دەستەبەری مافەکانی ئافرەتان لە ڕێگه‌ی یاسابەرکارەکانى هەرێمى کوردستان، جەختى لە وەکردەوە کە بەدرێژایی مێژوو ئافرەتى کورد سه‌ربەست بووە و له‌هەموو بوارەكاندا شان بەشانى پیاو یارمەتى و پاڵپشتى پیاوانیانى كردووە.
جێگەى باسە، سه‌ردانی شاندى پارێزگاى هەولێر بەسەرۆکایەتى بەڕیز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەندامیەتى قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، سه‌رۆكی شاره‌وانی هەولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکی کۆمسیۆنی بوژاندنەوەی قەڵات و ژماره‌یه‌ك خاوەنکار بۆ ویلایەتە یەککرگتووەکانى ئەمریکا، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پەیوه‌ندییه‌كان و بەدەستهێنانى دەستکەوتى زۆر و سوود وه‌رگرتنە لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر. له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا وابڕایە بەڕێز پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى شاندى یاوەرى سه‌ردانی واشنتن بکات و چه‌ندین دیداری گرنگ ئه‌نجام بدات.