پارێزگاری هه‌ولێر، لەگەڵ سه‌رۆکی دیوانی ویلایه‌تی تێنسى کۆبۆوە
لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، دووشەممە 2022.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا، لە نووسینگەى حاکمی ویلایه‌تی تێنسی، لەگەڵ جۆزیف ویلیه‌م، سه‌رۆکی دیوانی ویلایه‌تی تێنسى و به‌رپرسی کاروباری حاکمى ویلایه‌تی تێنسى کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر جگە لەوەى جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، باسى لەدوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە بەگشتى و پشتیوانى ئەمریکا بۆ هەرێمى کوردستان و کرانەوەى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان کرد. هەروەها سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌وامیى پشتگیرى ئەمریکاى بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێویست زانى. لەلایەن خۆیەوە سه‌رۆکی دیوانی ویلایه‌تی تێنسى، دووپاتیکردوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بەبایه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستان هه‌یه، دەخوازین ئەو په‌یوه‌ندییه‌بەهێزە بمێنێته‌وه و بره‌وى زیاتر پێبدرێت.
جێگەى باسە، سه‌ردانی شاندى پارێزگاى هەولێر بەسەرۆکایەتى بەڕیز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەندامیەتى قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، سه‌رۆكی شاره‌وانی هەولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکی کۆمسیۆنی بوژاندنەوەی قەڵات و ژماره‌یه‌ك خاوەنکار بۆ ویلایەتە یەککرگتووەکانى ئەمریکا، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پەیوه‌ندییه‌كان و بەدەستهێنانى دەستکەوتى زۆر و سوود وه‌رگرتنە لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر. له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا وابڕایە بەڕێز پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى شاندى یاوەرى سه‌ردانی واشنتن بکات و چه‌ندین دیداری گرنگ ئه‌نجام بدات.