پارێزگاری هه‌ولێر، لەگەڵ بۆردی سه‌رپه‌رشتی و دیراسه‌ی ناشفیل کۆبۆوە
چوارشەممە 2022.5.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، بەیاوەرى شاندى پارێزگا، لەگەڵ بۆردی سه‌رپه‌رشتی و دیراسه‌ی ناشفیل کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کارکردن بۆ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارێزگاى هەولێر و بۆردی سه‌رپه‌رشتی و دیراسه‌ی ناشفیل لە بوارەکانى په‌روه‌رد، ته‌ندروستیی، وکلتووری، هونه‌ری و وه‌رزشی کردەوە.
لەتەوەرێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر، باسى لە ئاستى پەیوەندییەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى جیهان و زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان کرد و پتەوکردنى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمى نێوان زانکۆکانى هەولێرى پایتەخت و بۆردی سه‌رپه‌رشتی و دیراسه‌ی ناشفیلى بەخاڵێکى گرنگ لە قەڵەمدا، ئومێدى خواست لە داهاتوودا بتوانن کار و پڕۆژەى هاوبەش پێکەوە ئەنجام بدەن لە نێوان زانکۆکان و ناردنی قوتابیان بۆ زانکۆکانی ناشفیل.
لەکۆتایشدا، وێڕاى نیشاندانی فیلمێک له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ولێر و ئاوه‌دانی و گه‌شتگوزار و به‌یه‌که‌وه ژیان و ئازادی و له خۆگرتنی ئاواره و په‌نابه‌ران و پێشکه‌تنه‌کانی هه‌ولێر و قۆناغه‌کانی ئاوه‌دانی و ڕه‌وشی مرۆی، گفتوگۆ له‌سه‌ر پەرەپیدانى په‌یوه‌ندیه‌کان کرا.