پارێزگاری هه‌ولێر، به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاری ناشفیل کرد
سێشەممە 2022.5.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا بەئامادەبوونى شاندى یاوەرى، له‌دیوانى ئەنجومەنى شارى ناشفیل به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شارەکە کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر گوتارێکدا وێڕاى جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، کورتەباسێکى سەبارەت بە بار‌و دۆخى قۆناغەکانى دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى سەدام پێشکەشکرد و تیشکى خستەسەر بارودۆخى هەنووکەیی سیاسى و ئەمنى عێراق و ناوچەکە و شەرى دژى تیرۆرستانى داعش و سەرکەوتنى پێشمەرگە بەسەر تیرۆرستانى داعش، هەروەها ئاماژەى بەڕۆڵى گرنگى پێشمەرگەدا لەشەڕى دژ بەچەکدارانى داعش کە نیشانى هەموو جیهانیاندا هێزێکى نەبەردن لە ڕوو بەڕوو بوونەوەى زەمینى داعش، بۆیە شایستەى هەموو هاوکاریەکى نێودەوڵەتین.
پاریزگارى هەولێر لەدرێژەى گوتارەکەیدا جگە لەوەى سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئەمریکاى بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێویست زانى، هەروەها جەختى لە گرنگی پشتیوانیی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆرستانى داعش و نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش کردەوە لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە. لەگەڵ ئەم بەشە لەوتارى پارێزگارى هەولێر، سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نى شارى ناشفیل هه‌ڵسانە سەرپێ و چه‌پڵه‌یان بۆ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه لێدا.
لەتەوەرێکى تر‌ى گوتارەکەیدا پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا، لەوبارەیەشەوە باسى لە ئالوگۆڕى بازرگانى و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وه‌رگرتن لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کرد و تەئکیدى لەوە کردەوە وه‌كو پارێزگای هەولێر، ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بکەین.