پارێزگاری هه‌ولێر، لەگەڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناشفیل کۆبۆوە
سێشەممە 2022.5.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا بەیاوەرى شاندى یاوەرى، له‌گه‌ڵ جێم شولمه‌ن، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شارى ناشفیل کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، کورتە باسێکى لەبارەى سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و پڕۆژەى دروستکردنى دەستە خوشکى لەنێوان شارى ناشفیل و هەولێرى پایتەخت پێشکەشکرد. لەلایەن خۆیەوە سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شارى ناشفیل، خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى شاندی پارێزگاى هەولێر بۆ ئەمەریکا و شارى ناشفیل نیشاندا و ئاماژەى بەمێژووی خەباتی میللەتی کورد دا و رۆلی کوردى بە گرنگ وەسفکرد کە بەشێکى سەرەکین لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت.
جێگەى باسە، چەند ڕۆژێکە شاندێکى پارێزگاى هەولێر بەسەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر و ئەندامیەتى قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، سه‌رۆكی شاره‌وانی هەولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکی کۆمسیۆنی بوژاندنەوەی قەڵات و ژماره‌یه‌ك خاوەنکار، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پەیوه‌ندییه‌كان و بەدەستهێنانى دەستکەوتى زۆر و سوود وه‌رگرتنە لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر، سەردانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایان کردووە.