پارێزگاری ههولێر، لەگەڵ سهرۆکی ئهنجومهنی بازرگانی ئەمریکا کۆبۆوە
رۆژی هەینى 2022.5.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا، لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، لەئۆفیسى سەرەکى لەگەڵ دێڤید تافۆری، سهرۆکی ئهنجومهنی بازرگانی ئەمریکا و ئەندامانى ئەنجوومەن کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر جگە لەوەى باسى لە ئالوگۆڕى بازرگانى و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وهرگرتن لە ئهزموونی ئهم وڵاته بۆ زیاتر پێشكهوتنی ههولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کرد، ئاماژەى بەوەدا لەپێناو گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەهەولێرى پایتەخت، وهكو پارێزگای هەولێر، ئامادهین هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و گەڕانەوەى کۆمپانیا ئەمریکایەکان بکەین تاوەکو ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و پهرهپێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت.