جێگرى پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەشانێكى ژوورى بازرگانى به‌لژیكا کرد
سه‌رله‌به‌یانی چوراشه‌ممه 2022.5.25 هێمن قادر، جێگرى پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لەشاندێکى ژوورى بازرگانى به‌لژیكا کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو لاو ته‌ئكید له په‌ره‌پێدان و كاركردنى پێكه‌وه‌یی له نێوان ژوورى بازرگانى به‌لژیكا و پارێزگاى هه‌ولێر كرایه‌وه، پاشان گفتوگۆ لەبارەى پەرەپیدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکان کرا، لەوبارەیەشه‌وە جێگرى پارێزگاری هەولێر، جەختى لەوە کردەوە وەکو هەولێرى پایتەخت، خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی کۆمپانیاکانی به‌لژیكا و کارکردنیان، دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهێنه‌رانی وڵاتان کرایەوە کە بیانەوێت بێن لەهەولێر وەبەرهێنان بکەن.
لە کۆتاییدا شاندى میوان، زۆر سوپاسی جێگرى پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پشتیوانی و هاوکاری و ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێیان کرا.