جێگرى پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی کرد
چوارشەممە 2022.5.25، هێمن قادر، جێگرى پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی پیرۆزبایی 17 ساڵەی دامەزراندنیان، سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی کرد و لەلایەن سکرتێر و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى بەگەرمى پیشوازى لێکرا.
جێگرى پارێزگاری هەولێر، بەناوى خۆى و پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە، هەروەها ڕایگەیاند، وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگای هەموو لایەنەکانین و دەخوازین پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەكانی سنووری پارێزگای هەولێر هەبێت.