بەئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر كۆنفرانسی ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوییەوە بەڕێوەچوو
بەیانیی دووشەممە 2022.5.30 بەئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى دهۆک و پارێزگارى هەڵەبجە و كونسول و دیپلۆماتكارانی بیانی، شرۆڤەكار و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی و مامۆستایانی زانكۆ، لە هەولێر كۆنفرانسی ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوییەوە بەڕێوەچوو كە لەلایەن ڕێكخراوی سپاركی هۆڵەندییەوە بە هاوكاریی كونسولخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ڕێكخرابوو.