پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد

شەممە 2022.5.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری قائیمقامی ناوەند، سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد و لەگەڵ لاوان و گەنجان بەشداربوو لەسەیرکردنی یاری کۆتایی نێوان لیڤەرپوول و ریاڵمەدرید لە پاڵەوانیەتی چامپیۆنزلیگ.
شەقامی ئیسکان یەکێکە لە قەرەباڵغترین و زیندووترین شەقامەکانی هەولێری پایتەخت و سروشتی ئەوشەقامە وایە کە هیچ کات چۆڵ نابێت و بەردەوام بە شەو و رۆژ جمەی دێت لە هاووڵاتییان بەتایبەتی لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریەکان، ئەمشەویش بەسەدان گەنج و لاو ئامادەی سەیرکردنی یاری کۆتایی نێوان لیڤەرپوول و ریاڵمەدرید لە پاڵەوانیەتی چامپیۆنزلیگ بوون، سوپاس بۆ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس کە لەئەرک دابوون بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ئەم شەقامە.