بۆ یەکەمین جار لەعێراق بە بەشدارى 12 وڵاتی عەرەبی، پاڵەوانییەتى ئاسمانى لەهەولێری پایتەخت ئەنجامدەدرێت

بۆ یەکەمین جار لەعێراق بە بەشدارى 12 وڵاتی عەرەبی، پاڵەوانییەتى ئاسمانى لەهەولێری پایتەخت ئەنجامدەدرێت

نیوەڕۆى سێشەممە 2022.5.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە لیوا ئیسماعیل دەرویش، سەرۆکى یەکێتى ئاسمانى عەرەبى و شاندێکى یاوەرى کرد.
لەدیدارەکەدا، سەرۆکى یەکێتى ئاسمانى عەرەبى و شاندێکى یاوەرى زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولیریانکرد بۆ رەخساندنى ئەم دیدارە و تیشکیان خستە سەر ئەنجامدانى پاڵەوانییەتى ئاسمانى کە بۆ یەکەمین جارە لەعێراق بەبەشدارى 12 وڵات ئەنجامدەدرێت و لە 2022.6.4 تاوەکو 2022.6.12 لە هەولێرى پایتەخت لەسەرئاستى وڵاتانى عەرەبى بەڕێوەدەچێت.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەگەرمى بەخێرهینانیان، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین کە پاڵەوانیەتیەکى لەم شێوەیە بۆ یەکەمین جار لەعێراق و لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەرێوەدەچێت، دڵنیاتان دەکەینەوە وەکو پارێزگاى هەولێر هەرچی پێویستە لە ئاسانکارى و هاوکاریکردنتان ئامادەین پیشکەشتان بکەین".