پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە باڵیۆزى کەنەدا لەعێراق کرد
سێشەممە 2022.5.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە گریگۆرى گالیگان، باڵیۆزى کەنەدا لەعێراق کرد.
لە دیدارێکدا، کەبەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەرەپێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى باڵیۆزخانە و نووسینگەى هەولێرى باڵیۆزخانەى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ پارێزگاى هەولێر و دۆخى ئه‌منیى ناوچەکە و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه جموجۆڵى تیرۆرستانى داعش لە ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌بره‌ودان به په‌یوندییه‌كان و فرانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه و تیشك خرایه سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیاکانى وڵاتى كه‌نه‌دى له هەولێرى پایتەخت و هه‌رێمى كوردستان. لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنان، ڕایگەیاند: "ھەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت خوازیاری باشترین پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسیین لەگەڵ سەرجەم وڵاتان بەتایبەتی وڵاتی کەندا".
لەتەورێکی تری دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەباره‌ى ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران بەشێوەیەکى گشتى و پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتی و خزمەتکردنیان كرا و باڵیۆزى کەنەدا لەعێراق سوپاسی پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمی کوردستانى کرد بۆ لەخۆگرتن و هاوکاریی ئاوارە و پەنابەرانى کەمپەکان، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر جەختى لەوەکردەوە کە بڕیارى داخستنی کەمپەکان بە هۆکاری سیاسی لە عێراق و گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئاوارەکان، بووەتەوە هۆی ئەوەی کە ئاژانسەکانی یوئێن و ڕێکخراوە کۆمەکبەخشەکان وەکو پێویست هاوکاریی کەمپەکان نەکەن. ئەوەش بارگرانیی زیاترى خستۆتە سەرشانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاى هەولێر بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئاوارەکاندا نییە، بەڵکوو بە ئارەزووی خۆیان تا ئەو ڕۆژەی بڕیار دەدەن، بەپێی توانا لە خزمەتیاندا دەبین.
لەکۆتایشدا، باڵیۆزى کەنەدا لەعێراق، وێڕاى ئەوەى سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو پیشوازییە گەرمەى کە لێى کرا، دووپاتى كرده‌وه كهوڵاتهكهى به‌بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى نێوانیان لەهەموو بوارە جیاوەزەکان.