بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، فیستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدان بۆ منداڵانی ئاوارە و پەنابەرانی کەمپەکان ئەنجامدرا

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، فیستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدان بۆ منداڵانی ئاوارە و پەنابەرانی کەمپەکان ئەنجامدرا

ئێوارەی چوارشەمە 2022.6.1، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لەبەپرسان و وەرزش وانان و وەرزش دۆستان، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى منداڵان، بەسەرپەرشتى یەکێتى گۆڕەپان و مەیدانى عێراق، لەیاریگای شەهید فرانسۆ هەریری لەهەولێر، فیستیڤاڵى گۆڕەپان و مەیدانى بۆ منداڵانی ئاوارە و پەنابەرانی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدا.
لەچوارچێوە فیستیڤاڵەکەشدا پارێزگاری هەولێر، لەگوتارێکدا دەستخۆشى لەدەزگای خێرخوازی بارزانی کرد كه‌ لەگەڵ هەموو ئەوکارە مرۆیە گەورانەی ئەنجامیدەدات، لەم بۆنەیەشدا ئەم فیستیڤاڵەى بۆ منداڵانى کەمپەکانى ئاوارە و پەنابەران ئەنجامداوە.
له‌كۆتایشدا، خەڵات و دیاری بەسەر براوەکانی فیستیڤاڵى گۆڕەپان و مەیدان دابەشکرا.