پارێزگاری هەولێر، لەڕۆژی جیهانی منداڵان سەردانی سەتەری تالاسیمیای کرد
چوارشەممە 2022.6.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەڕۆژی جیهانی منداڵان سەردانی سەنتەری تالاسیمیای هەولێری کرد و خەلات و دیاری تایبەتی بەسەر منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی تالاسیمیا دابەشکرد.
لەسەردانەکەیدا، کە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر یاوەری بوو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی تالاسیمیا خواست و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و کارمەندان و ستافی سەنتەرەکە کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەش بە تووشبووان و نەخۆشانی تالاسیمیا دەکەن.
پاشان، پارێزگاری هەولێر، لەڕێورەسمێکدا، خەڵات و دیاری تایبەتی بەسەر منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی تالاسیمیای سەنتەرەکە دابەشکرد.