لەهەولێر، بۆ رەواندنەوەی مەترسی دروستبوونیی لافاو "بە گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار، ئاوەڕۆیەكی سندووقی دروستدەكرێت"

لەهەولێر، بۆ رەواندنەوەی مەترسی دروستبوونیی لافاو

لەهەولێر، بۆ رەواندنەوەی مەترسی دروستبوونی لافاوە، بە گوژمەی 2 ملیار و 429 ملیۆن و 370 هەزار دینار، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەى ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژی (1200) مەتر، کەلەلای باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات تاوەكو شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆ، دروستدەکرێت.