بەئامادەبوونى نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، تەرمى گهوره نووسهر و وهرگێڕى كورد(د. عهزیز گهردى) بە خاک سپێردرا
نیوەڕۆى دووشەممە 2022.6.6، بەئامادەبوونى نوێنەرى رێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و مامۆستایانى زانکۆ و نووسهر و ڕۆژنامەنووسان و بەرپرسانى دیکەى ئیدارى و حزبى و کەس و کارو خانەوادەکەى و ژمارەیەکى زۆر لە هاولاتییان، تەرمى مامۆستای زانکۆ و نووسهر و وهرگێڕى گەورەی كورد، (د. عهزیز گهردى) گۆڕستانی بەحرکە بە خاک سپێردرا.