بۆیەکەیمن جار لەهەولێر، نه‌خۆشخانه‌یەکى پسپۆری چاوی (حكومی) کرایەوە

بۆیەکەیمن جار لەهەولێر، نه‌خۆشخانه‌یەکى پسپۆری چاوی (حكومی) کرایەوە

رۆژی سێشەممە 2022.6.7، بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پ.د.ک و قائیمقامى ناوەند و بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر و پەرلەمانتار و سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە پزیشکان و بەرپرسان و کارمەندانى تەندروستى، لەڕێورەسمێکدا، نەخۆشخانەى هەولێرى فێرکارى چاو لە گەڕەکی شارەوانی شاری هەولێر کرایەوە.
لەڕێورەسمى کردنەوەی نەخۆشخانەکە، پارێزگاری هەولێر لەگوتارێکدا ئاماژەى بەوەدا کە ئەمڕۆ خزمەزمەتگوزارییەکی ترى گرنگى تەندروستى پێشکەشی بەشارەکەمان دەکرێت، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌ کە تایبه‌ته‌ بە پسپۆرییه‌ تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشی چاو و نه‌شته‌رگه‌ری چاو و بەشێکى گرنگ و کاریگەرە لە هاوکارى و چارەسەرکردن و بەشێوەیەکی سەردەمیانە خزمەتی تەندروستی پێشکەش بە دانیشتوانی شاری هەولێر دەکات.
پارێزگاری هەولێر هەروەها سوپاسى وەزراەتى تەندروستى و وەزیرى تەندروستى کرد کە لەچوارچێوەى بەرنامەکانى وەزارەت، گرنگى هەولێر لەناو بەرنامە و پلانەکانیاندایە ئەوەش مایەى پێزانییە، هەروەها دەست خۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستیى هەولێر کرد کە ئەوانیش خەمخۆران و پەرۆشانە ئەوکارەیان ئەنجامداوە.
پاشان لەلایەن پارێزگارى هەولێر و وەزیرى تەندروستى، خەڵاتى ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندانى تەندروستى پیشکەشکرا و نەخۆشخانەکە کرایەوە.