پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردى کرد

سێشەممە 2022.6.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پیشوازی لە سەرۆک و ئەندامانى كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كورد کرد، کە ماوەیەک لەمەوبەر لەژێرچاودێری و ئاماده‌بوونى "سەرۆک بارزانى" لە هەولێر پایتەخت بە بەشداری نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان یەکەمین كۆنگره‌ی خۆیان بەست.
لەدیدارەکەدا، کە تاهیر هەورامى، نوێنەرى بارەگاى بارزانى ئامادەى بوو، تیشک خرایه‌سەر کاروچالاکییەکانى کۆنفدراسیۆن و ئەركی كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كورد لە یەکخستن و یەک گوتاری کوردانی تاراوگە و بەهێزکردنی پێگەی کورده‌ لە سەرانسەری جیهان. لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، ئاماژەى بەوەدا کە ڕەوەندی كوردستانی سامانێكی نەتەوەیی گرنگە بۆ پشتگیریی گەلەکەمان و ستایشى ڕۆڵ و کاریگەری سەرۆک و ئەندامانى كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردى کرد بۆ بەدەست هێنانى پشتگیرى زیاترى وڵاتان و گەیاندنى پرسەکانى تایبەت بە کوردستان و پاراستنى کەلتوور و پشتیوانیان لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان.