پارێزگارى هەولێر، سەردانى دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد

سەرلەبەیانى دووشەممە 2022.6.13، ئومید خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان سەردانى دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد و لەلایەن هەریەک ئاکۆ چاوشین، ئەندامی سەرکردایەتی پارتى و بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و جەبار قادر بەرپرسی بەشی جەماوەرییەکان و د.ئاراس قادر خۆشناو، بەرپرسی بەشی پیشەییەکان بەگەرمى پێشواى لێکرا.
پارێزگارى هەولێر لەسەردانەکەیدا کە هەریەک لە هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و عەمید خالید، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا یاوەرى بوون، پیرۆزبایی لەهەریەک لە بەڕیزان ئاکۆ چاوشین، بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و جەبار قادر بەرپرسی بەشی جەماوەرییەکان و د.ئاراس قادر خۆشناو، بەرپرسی بەشی پیشەییەکان کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونیان و هیواى سەرکەوتنى لەکارەکانیان بۆ خواستن.