کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەلێر بەڕێوەچوو
- لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی گرفت و داواكاری هاووڵاتییان پێكهێندرا
رۆژی سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022، بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە بەشداری هەریەک لە ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر و قائیمقامی سنووری مەڵبەندی هەولێر و عەنکاوە، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا كە پێویستە هەماهەنگیی تەواو لەنێوان پارێزگا و قائیمقامی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاردا هەبێت، بەوپێیەی پایتەختی هەرێمی کوردستانە و پایتەختی گەشتیارییە، ئەم هەنگاوەش گرنگە بۆ ڕێکخستنەوەی مۆڵەتە گەشتیارییەکان و زیادکردنی داهاتی حکوومەت و ئاسانکردنی کاری هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار.
لە کۆتاییدا لیژنەیەکی هابەش بە سەرۆکایەتیی جێگری پارێزگاری هەولێر و هەریەک لە قائیمقامی هەولێر و قەزای عەنکاوە و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێندرا، بە مەبەستی چارەسەری سەرجەم گرفت و داواکاری هاووڵاتییان.