بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، داوای نۆژەنکردنەوەی بنکەی تەندروستی سێبیران کرایەوە
سەرلەبەیانى رۆژی سێشەممە 2022.6.14، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، داوای نۆژەنکردنەوەى لەلایەن ڕێکخراوى GIZى ئەڵمانى بنکەی تەندروستی سێبیران کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، کەهەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و نوێنەرى ڕێکخراوى GIZى ئەڵمانى و ژمارەیەکى دیکە لە پزیشکان ئامادەی بوون، دواى کردنەوەى بنکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتووانی سێبیران، ڕایگەیاند: "ئومێد دەکەین هاوڵاتییانى ئەم سنوورە هەمیشە ساغ و تەندروستبن، ئەم بنکە تەندروستییە سەرەڕاى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بەهاولاتییان، بەشێکى گرنگ و کاریگەرە لە هاوکارى و چارەسەرکردنى دانیشتوانى ئەم ناوچەیە، بە پێویستى دەزانین سوپاسى ڕێکخراوى GIZى ئەڵمانى و وەزراەتى تەندروستى بکەین و دەست خۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستیى هەولێر بکەین کە خەمخۆران و پەرۆشانە ئەوکارەیان ئەنجامداوە.