بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، لەپارکی شار هەڵمەتێکی خوێن بەخشین ئەنجامدرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، لەپارکی شار هەڵمەتێکی خوێن بەخشین ئەنجامدرا

سەرلەبەیانى رۆژی سێشەممە 2022.6.14، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بەبۆنەى ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشان، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر لە پارکی شار هەڵمەتێکی خوێن بەخشینى ئەنجامدا.
جێگەى باسە، 6/14 ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشان (World Blood Donor Day)ـە و هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا ڕێز لەو کەسانە دەگیرێت کە وەکوو چالاکییەکی مرۆڤدۆستانە خوێنی خۆیان دەبەخشن بەو کەسانەی کە نەخۆشن و پێویستیان بە خوێن هەیە و بەم شێوەیە بەخشینی خوێن ساڵانە گیانی چەندان ملیۆن مرۆڤ لە مەرگ ڕزگار دەکات.