پێشانگاییەکی تایبەت بەو کتێبانەی لەبارەی سوڵتان موزەفەرەدین گۆکبۆرو نووسراون کرایەوە

پێشانگاییەکی تایبەت بەو کتێبانەی لەبارەی سوڵتان موزەفەرەدین گۆکبۆرو نووسراون کرایەوە

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 2022.6.27، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆکاروباری پێکهانەکان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتیان، لەسەر قەڵای هەولێر پێشانگاییەکی تایبەت بەو کتێبانەی لەبارەی سوڵتان موزەفەرەدین گۆکبۆرو نووسراون کرایەوە.
پارێزگاری هەولێر دوای کردنەوەی پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، دەستخۆشی لەسەرپەرشتیارانی پێشانگاکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.