بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پێشانگایەکی شێوەکاری کرایەوە

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پێشانگایەکی شێوەکاری کرایەوە

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 2022.7.4، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، پێشانگای تایبەتی بۆ هونەرمەند (مینا کەریمی فەرد) لەژێرناونیشانی لەقوڵایی هونەر لە هۆڵی گەلەری سەندیکا کردەوە.
دوای کردنەوەی پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ هونەرمەند خواست.