بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، تەرمی نووسەر و شاعیری دیاری شاری هەولێر (نەوزاد رەفعەت) بەخاک سپێردرا
رۆژی دووشەممە 2022.7.4، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2ی پارتی و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان و نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و کەسوکار و خانەوادەکەی، لەمەراسیمێکی شایستەدا تەرمی نووسەر و شاعیری دیاری شاری هەولێر (نەوزاد رەفعەت) کە ئەمڕۆ بەنەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد بەخاک سپێردرا.