بڕوا نامەو خەڵات بەسەر (150 ) لە دەرچووانى خوولی ڕاهێنانە پیشەییەکان دابەشکرا…
رۆژی سێ شەممە 5/7/2022 بەئامادە بوونی خاتوو (سروە ڕەسوڵ ) بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان EJCC لە پارێزگای هەولێر؛ لە ناو هۆڵێ بنکەی وەرزش و لاوانی کەسنەزان خەڵات و بڕوانامە بەخشرایە(150) فێر خواز لە دەرچووانی خولە پێشەییەکان . شایەنی باسە ئەم خولە ماوەیەک پێش ئێستا لە لایەن پارێزگای هەولێر/EJCC وەک پڕۆژەیەک ئامادەکرا و لەلایەن یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی کرا و لەرێگەی سندوقی متمانەی هەرێمی بۆ بەدەمەوە چوونی قەیرانەکانی سوریا، ناسراو بە ( سندوقی مەداد) لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان EJCC جێبەجێکرا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و هاندان بۆ ئاسانکردنی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ( ٣٠٠) ئاوارەو پەنابەران و خەڵکی خانە خوێی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەرەو پێشبردنی توانای پیشەییان لە هەریەکە لە شاری هەولێر و قەزای شەقڵاوە و قەزای سۆران؛ پرۆسەكە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ بڕوانامەو خەڵات بەخشرایە دەرچووەکانی خولەکان لە سنوووری ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر کە (١٥٠) سەدوو پەنجا دەر چوو بوون لە هەریەکە لە بوارەکانی:
١.خولی فێربوونی زمانی کوردی
٢. خولی فێربوونی زمانت ئینگلیزی،
٣.خولی فێربوونی کۆمپیوتەر،
٤.خولی فێربوونی دوورمان،
٥. خولی فێربوونی ئارایشتگا،
٦.خولی بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵی)