لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێرو شارەوانییەکانی دەورووبەر، جەخت لەسەر خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان دەکرێتەوە ..
رۆژی پێنجشەممە ٧/٧/٢٠٢٢ پارێزگاری هەولێر ( ئومێد خۆشناو ) بە ئامادەبوونی ( هێمن قادر) جێگری پارێزگار لەگەل سەرجەم سەرۆك شارەوانییەکانی دەورووبەری هەولێر کۆبووەوە…
ناوەرۆکی بابەتەکانی کۆبوونەوەکە دەربارەی خزمەتگوزارییەکان و پرسی داخوازی و داواکارییەکانی هاوڵاتیان پرۆژەکانی پەرەپێدان لە دەورووبەرو نەخشە و ستراتیژی ئایندە و کۆمەلێک پرسی پەیوەندار بەو مەسەلانە بوو،
پارێزگاری هەولێر ( ئومێد خۆشناو ) وێرای ستایش کردنی رۆڵی ماندوو نەناسانەی شارەوانییەکان، هاوکات جەختی لەسەر کاری یەک تیمی و هەرەوەزی نێوان شارەوانییەکان هاوڵاتیان کردەوەو ئەوەشی دووپات کردەوە، کە پێویستە شارەوانییەکان هەموو کێشە جۆر بەجۆرەکانی هاوڵاتان بە کێشەی خۆیان بزانن و رۆڵی رێنیشاندەرو چارەسەرکەر بگێرن.
لەلایەن خوۆشیانەوە سەرۆك شارەوانییەکانی دەورووبەر باسیان لە بیرۆکە و کێشەکانی سنووری خۆیان کردەوەو کە رۆژانە بە جۆرەها شێوە رووبەروویان دەبێتەوە، لەم بارەشەوە گڤتوگۆ لەسەر ئالییەتی دۆزینەوەی چارەسەریەکان کرا…
لە کۆتاییش تاکید لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەموو لایەك وەک تیمی هاوبەش خزمەتی هاوڵاتیانی سنوورەکانی خۆیان دەکەن و رێگر دەبن لەبەردەم سەرپێچی و کاری نایاسایی،لەم بارەشەوە کۆمەڵێك بریاری پێویست وەگیران…