جوانکاری و ڕێکخستنەوەى پارکی شەهید سامی عبدالرحمن

جوانکاری و ڕێکخستنەوەى پارکی شەهید سامی عبدالرحمن

تیمەکانی پارکی شەهید سامی عبدالرحمن لەچوارچێوەى هەڵمەتی جوانکاری و ڕێکخستنەوە، دەستیانکرد بەبڕین و تەقلیمکردن و ڕێکخستنەوە و ئاودانکردن لە هەردوو بەشی باخچە و دارستان.
هەروەها دەستیانکرد بە ڕشاندنی دەرمان بۆپاراستنی دار و درەختەکان و گەشەکردنی سەوزایی زیاتر، ئەمە جگە لە ڕاکێشان و دانانی بۆڕی و سۆندەی پلاستیکی نوێ بەمەبەستی زیادکردن و فراوانکردنی شێوازەکانی ئاودان و پارێزگاریکردن لە وەرزی گەرمای هاوین، لەکۆتایشدا کاری نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شتایگەرەکان و خاوێنکردنەوەی شەقامەکان ئەنجامدرا.