پارێزگاری هەولێر، سەردانی بازگەکانی ناو شاری کرد، کە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دانراون
ئەمشەو شەممە 2022.7.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانیان، سەردانی بازگەکانی ناو شاری هەولێری کرد، کە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دانراون.
لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان، دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.