(14) بەنزینخانەی تر، بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

(14) بەنزینخانەی تر،  بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، لەم هەفتەیەدا (14) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ سزادراون (136) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (2) بەنزینخانەى تر بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ بەنزینخانەی MH
دووەم/ بەنزینخانەی ڕێگاى بەحرکە
هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.7.8