بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، چلەی ماتەمینی گه‌وره نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد(د. عه‌زیز گه‌ردى) بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2022.7.16، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بریکارى وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانى زانکۆ و نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووسان و بەرپرسانى دیکەى ئیدارى و حزبى و کەس و کار و خانەوادەکەى، چلەی ماتەمینی مامۆستای زانکۆ و نووسه‌ر و وه‌رگێڕى گەورەی كورد (د. عه‌زیز گه‌ردى) بەڕێوەچوو.