پارێزگاری هەولێر: هۆزە عەرەبەرەکانی دەڤەری گوێر تاڵی و شیرینی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بە تایبەت بە کێشەی خۆیان دەزانن….
رۆژی دووشەممە٢٠٢٢/٧/١٨ پارێزگاری هەولێر (ئومێد خۆشناو)پێشوازی لە ژمارەیەک لەسەرۆک هۆزو نوێنەری دەڤەری گوێڕ کرد، کە بەیاوەری (توعمە عبدوڵا حمادی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کە بەنوێنەرایەتی دەڤەری گوێڕ سەردانی پارێزگاری هەولێریانکرد ….
نوێنەرانی سەرۆک هۆزەکانی گوێڕ کۆمەڵێک داخوازی و کێشەو گرفتەکانی دەڤەرەکەیان خستەڕوو، ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە ئەوان هاوڵاتی کوردستانین و خۆیان بە بەشێک لە هەرێمی کوردستان دەزانن، بۆیە بۆ چارەسەری کێشەکانیان دەگەڕێنەوە لای پارێزگاری هەولێر، لەلایەن خۆیەوە ( ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر چارەسەری کێشەکانیان کردەوە هەڵوێستی هۆزە عەرەبەکانی دەڤەری گوێڕی بەرز نرخاند کە تاڵ و شیرینی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بە تایبەت، بەبەشێکی جیانەکراوە لە کێشەی خۆیان هەژمارکردووە…
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر