بە چاودێری پارێزگاری هەولێر: ناساندنی پڕۆژەی( پشتگیری بژێوی ژیان لەڕێی گەشەپێدانی کەلەپوور و کلتووری) بەرێوەچوو ….

بە چاودێری پارێزگاری هەولێر: ناساندنی پڕۆژەی( پشتگیری بژێوی ژیان لەڕێی گەشەپێدانی کەلەپوور و کلتووری) بەرێوەچوو ….

پێش نیوەڕۆی رۆژی یەک شەممە 17/7/2022 لەژێرسەرپەرشتی و بەئامادە بوونی بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەوڵێر و هێمن قادر جێگری پارێزگارو خاتوو سروە ڕەسوڵ. بەرێوبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان EJCC لەپارێزگای هەولێر . لەسەر قەڵای هەولێر لەلایەن رێکخراوی وادی دانیشتنێکی تایبەت بە ناساندنی پڕۆژەی( پشتگیری بژێوی ژیان لەڕێی گەشەپێدانی کەلەپوور و کلتووری) بەرێوەچوو ….
شایەنی باسە ئەم پڕۆژەیە رێکخراوی وادی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەریەک لە رێکخراوەکانی (UNECO و ڕێکخروی ILO و کۆمیسۆنی باڵای بووژانەوەی قەڵای هەولێر بەرێوە دەچێت. کە پڕۆژەکە سوود بە هاو ڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئاوارەو پەنابەرەکان دەگەیەنێت.
شایەنی باسە پڕۆژەی ناو براو کار لەسەر ناساندن و گەشەپێدان و زیندوو کردنەوەی کەلەپوورو کلتووری کورد دەکات و لەهەمانکاتدا دەبێتە دیتنەوەی دەرفەتی کارو بژێوی ژیان بۆ زۆرێک لەو کەسانەی بێ کارن و ئارەزووی کارکردن دەکەن…..