بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، (10)مین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیا کوردماکس بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، (10)مین ساڵیادی  دامەزراندنی تۆڕی میدیا کوردماکس بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە 2022.7.19، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری هونەری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەپەرلەمانتار و بەرپرسانی ئیداری و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووسان، لەڕێورەسمێکدا (10)مین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیا کوردماکس بەڕێوەچوو.
لەڕێورەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، لەگوتارێکدا وێڕای پیرۆزبایی لەبەرێوبەر و تەواوی ڕۆژنامەنوس و کارمەندانی تۆری میدیایی کوردماکس، کە توانیویانە له‌ 10 ساڵی ڕابردوودا له‌ڕێگای به‌رنامه‌کانیانەوە خزمه‌تێکی زۆر پێشکەشی بە کوردستان و کوردستانیان بکەن، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆخواستن.