پارێزگاری هەولێر پەیامی سەرەخۆشی دەگەێینێتە کونسولگەری ژاپۆن
رۆژی سێ شەممە پارێزگاری هەولێر (ئومێد خۆشناو ) بە یاوەری ( هێمن قادر ) جێگری پارێزگار بە مەبەستی سەرەخۆشی کردن لە تیرۆر کردنی ( شینزۆ ئابی) سەرۆك وەزیرانی پێشووی ژاپۆن، سەردانی کونسولگەری ژاپۆنی کردو لە لایەن کونسول و ستاڤی کونسولگەری پێشوازی لێکرا…
پارێزگاری هەولێر وێرای ئاراستەکردنی پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی، هاوکات ستایشی ئەو هەماهەنگی لێکتێگەیشتنەی نێوان هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بە تابیەتی کرد…
لە لایەن خۆیانەوە کونسولی ژاپۆن سەردانی پارێزگاری هەولێری بە بەرزی نرخاندو دووپاتی لەسەر بەردەوامی کاری هاوبەش کردەوە…