پارێزگاری هەولێر جەخت لەسەر پەلەکردن لەتەواوکردنی پڕۆژەی (ڤیا بازار) دەکاتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تەموز (ئومێدخۆشناو) پارێزگاری هەولێر بەیاوەری (محەمەد شوکری)سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و(سامان عارەب)بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر و بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە و سەرۆکی شارەوانی قوشتەپە، پڕۆژەی ستراتیژی (ڤیا بازایان)لە ناحیەی قوشتەپە بەسەرکردەوە، ئەم پڕۆژەیە بە یەکێک لە پڕۆژەی (عەلوەی)گەورەی ستراتیژیەکانی هەولێری پایتەخت هەژمار دەکرێت، دەرفەتی کار بۆ زۆرێک لە جوتیارانی هەولێرو دەورووبەری فەراهەم دەکات … جگە لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر هاوکات هاوڵاتی و جوتیارانی شارەکانی دیکەش لێ سوود مەند دەبن وبڕیاریشە لەماوەی نزیک و داهاتوو عەلوەی (ڤیا بازاڕ )لە ناحیەی قوشتەپە بەفەرمی بکرێتەوە قورسایی سەر عەلوەکانی دیکە کەم بکاتەوە … شایەنی باسە پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر پەلەکردن لەتەواو کردنی پڕۆژە ستراتیژی (ڤیا بازاڕ) کردەوە و پڕۆژەکەی بە گرینگ و سوودبەخش وەسفکرد.