ژمارەیەک لەبرینداری تۆپبارانەکەی گوندی (پەرەخ) بەرەو بەغدا بەڕێکران
رۆژی شەممە 2022.7.22، هەریەک لە د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، ژمارەیەک لەبریندارانی تۆپبارانەکەی گوندی (پەرەخ)ی سنووری زاخۆیان بەرەو بەغدا بەڕێکرد.