بەئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، سەنتەری خزمەتگوزاری ئافرەتان لە نە خۆشخانەی فریاکەوتنى رۆژئاوا کرایەوە

بەئامادەبوونى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر، سەنتەری خزمەتگوزاری ئافرەتان لە نە خۆشخانەی فریاکەوتنى رۆژئاوا کرایەوە

سەرلەبەیانى رۆژی سێشەممە 2022.7.26، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و زانا مەلاخالید، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان و کونسڵى گشتى وڵاتى ئەڵمانیا لەهەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لەبەرپرسان و کارمەندانى تەندروستى، لەڕێورەسمێکدا سەنتەری خزمەتگوزاری ئافرەتان لە نە خۆشخانەی فریاکەوتنى رۆژئاوا کرایەوە و ڕادەستى بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر کرا.