ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (ئومێد خۆشناو )پارێزگاری هەولێر

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (ئومێد خۆشناو )پارێزگاری هەولێر

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (ئومێد خۆشناو )پارێزگاری هەولێر، ئامادەی رێورەسمی خستنە رووی دواین دیزاینی ئۆتۆمبیلی رەنجرۆڤەر بوو، کە کۆمپانیای رەنجرۆڤەری شانشینی بریتانی لە هەولێری پایتەخت نمایشی کردبوو…
لە رێو رەسمەکەدا، کەوا کۆنسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوو ، تێدا ئیڤێنتێک بۆ خاتوو بارونە نیکوڵسون سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی بەریتانیی عیراقیی IBBC، رێکخرابوو…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، وێرای خۆشحاڵی دەربڕین، هاوکات جەختی لەسەر کرانەوەی هەرێمی کوردستان بە رووی بازاری ئازادو کەرتی تایبەت کردەوە، کە بەلای حکومەت هۆکارێکە بۆ بووژانەوەی بازار و گەشەسەندنی کەرتی گشتی و جولانەوەی بزاوتی ئابووری، بۆ ئەوەش خستنە رووی مۆدیلی نویێ رەنجرۆڤەری بە نموونەیەکی زیندوو هێنایەوە….