سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ ٢٧.٧.٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پ د ك
سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ ٢٧.٧.٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پ د ك و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەك لە وەزیرانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانتاران، لە هۆتێل دیڤان بەشداریان لە رۆژی کۆماری میسر کرد، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی میسر رێکخرابوو…
لەو ئێوارە ئاهەنگ ئامێزەدا، کە میوانێکی بەرچاوی دبلۆماسی و سیاسی و کەسایەتی رۆشنبیری و بازرگانی ئامادەی بوون، کونسوڵی وڵاتی میسر لە هەولێر، بەخێرهێنانی ئامادەبووانی کردو سوپاس و ستایشی حکومەتی میسر و گەلی میسری، بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر گەیاندو ئاماژەی بەوەدا کە بەدرێژایی مێژوو گەلی کورد و گەلی میسری لە پەیوەندییەکی باشدابوونە …
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی گەرمی بە حکومەت و گەلی میسر ، هاوکات جەختی لەسەر دیرۆکی پەیوەندییەکانی هەردوو گەلی میسری و گەلی کورد کردەوە …
پەیامی پیرۆزبایی بە کۆنسو ڵ و کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی میسر گەیاند …