لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بەگوژمەی نزیکەى (چوار ملیار و نیو دینار) دەست دەکرێت بەگەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ کەرتى 8ى حەسارۆک

لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بەگوژمەی نزیکەى (چوار ملیار و نیو دینار) دەست دەکرێت بەگەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ کەرتى 8ى حەسارۆک

وەک مژدەیەک بۆ خاوەن زەوییەکانى کەرتى 8ى حەسارۆک، بەیانى ڕۆژى یەکشەممە 2022.7.31، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەگوژمەى نزیکەى چوار ملیار و نیو دینار، لەسەر داهاتى فرۆشتنى 100%ى زەویى، دواى جێبەجێکردنى دواین قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکان لەم کەرتە، دەست دەکرێت بەکارەکانى پڕۆژەى بەشێک لە ئاو و ئاوەڕۆ و دروستکردنى شەقام بۆ کەرتى 8ى حەسارۆک بە گشت چیینەکانی.
نیوەڕۆی ئەمڕۆش شەممە 2022.7.30، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەیاوەری جێگری سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسی بەشی هونەری و بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزی، لەگەڵ ژمارەیەک ئەندازیار، زەوییەکانی کەرتى 8ی حەسارۆکیان بەسەرکردەوە، مەبەست لەسەردانەکەشیاندا جێبەجێکردنى دواین قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکانە بوو لەم کەرتە، هاوکات سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەڕێوەبەرایەتى شارەوانی4ى ڕاسپارد، لەمەودوا لە تەواوی پانتایی زەوییەکانی کەرتى 8ی حەسارۆک ھاوولاتیان دەتوانن رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانووە بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک وەربگرن.