پارێزگارى هەولێر، خەڵاتى قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی12ی ئامادەیی دەکات

پارێزگارى هەولێر، خەڵاتى قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی12ی ئامادەیی دەکات

دواى ڕاگەیاندنى ناوی قوتابییە یەکەمەکانی پۆلى 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئەمڕۆ هەینى 2022.7.29 لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنیەوە، پیرۆزبایی لە قوتابیە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى پۆلى 12ی ئامادەیی ( زانستی-وێژەیی - پیشەیی- ئیسلامی) سنورى پارێزگاى هەولێر کرد، کە بۆ ساڵی خویندنى 2021-2022 لە سەر ئاستی هەرێمى کوردستان ئەم نمرە بەرزانەیان بەدەستهێناوە.
پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی، دەستخۆشی لە یەک بە یەکی قوتابیەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیویانە سەرەڕای هەموو بەرز و نزمیەکان، سەرکەوتنە گەورە بەدەستبهێنن.
جێگەى باسە، لەم نزیکانەشدا لەڕیورەسمێکى شایستەدا لەدیوانى پارێزگا، خەڵات و دیارى تایبەتى پارێزگاى هەولێر بەسەر قوتابیانى یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى پۆلى 12ی ئامادەیی ( زانستی-وێژەیی - پیشەیی- ئیسلامی) سنورى پارێزگاى هەولێر دابەشدەکرێت، کە بۆ ساڵی خویندنى 2021-2022 لە سەر ئاستی هەرێمى کوردستان نمرەى بەرزیان بەدەستهێناوە.