بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، فیلمی سینەمایی تەمی بابا نمایشکرا.
ئەمشەو پێنجشەممە 2022.7.28، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەهونەرمەند و هونەر دۆستان، لەهەولێر فیلمی سینەمایی تەمی بابا نمایشکرا.
جێگەی باسە، فیلمی سینەمایی "تەمی بابا" لە دەرهێنانی زانیار فەتاحە و چیرۆکی فیلمەکە باس لە گەشتی پێنج کەس بۆ توونی بابا دەکات، سەرەتای گەشتەکەیان بە رووداوێکی نەخوازراو دەستپێدەکات، کۆتاییەکەشی بە ململانێی نێو ئەو پێنج کەسە کۆتایی دێت.