بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، یانەیەکی ئەسپسواری کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.7.28، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەڕێورەسمێکدا لەهەولێر پڕۆژەی یانەی ئەسپسواری شێرکۆ کرایەوە.
پارێزگاری هەولێر، دوای کردنەوەی پڕۆژەکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، دەستخۆشی لەخاوەنی پڕۆژەکە و سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانی یانەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.