لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى زیاتر لە (35) ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لە پارێزگاى هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.7.31، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (35,728,464,150) سی و پێنج ملیار و حەفت سەد و بیست و هەشت ملیۆن و چوارسەد و شست و چوار هەزار و سەد و پەنجا دینار، بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لەدەوروبەرى شەقامى 150م خێراى شارى هەولێر، بەمشێوەیەى خوارەوە:-
یەکەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى (2*1.5)م لەڕێگاى پیرمام نزیک کونسڵخانەى ئەمریکى، بە گوژمەى (896,948,000) هەشت سەد و نۆهەت و شەش ملیۆن و نۆسەد و چل و هەشت هەزار دینار.
دووەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2.5)م لەژێرشەقامى سەرەکى پیرمام نزیک ئەکواتارین و کونجى کونکرێتى (2*2)م لەژێر شەقامى پیرمام کونسڵخانەى ئەمریکى و کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2)م لەژێر شەقامى مەلا ئۆمەر بەگوژمەى (311,745,000) سێ سەد و یازدە ملیۆن و حەفت سەد و چل و پێنج هەزار دینار.
سێیەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى بۆ بەستنەوەى دوو ئاوبەرى سندوقی لەژێر شەقامى 150م کە بەناو گوندى کەلکن دادەڕوات تادەگاتە شەقامى پیرمام، بە گوژمەى (5,420,176,000) پێنج ملیار و چوارسەد و بیست ملیۆن و سەد و حەفتا و شەش هەزار دینار.
چوارەم/ ئامادەکردنى ئامێر و کەرەستەى پێویست بۆ چاککردنەوە و ڕیکخستنەوەى تەنیشتە شانەکانى ڕێگاى سەرەکى مەلائۆمەر - خانزاد - پیرمام و دروستکردنى دیوارى پاڵپشت بەبەستەى ئاسنین و ئاوبەرى سندوقی کۆنکرێتى و بۆڕى کۆنکرێتى لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەى تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانى ناوەڕاستى ڕێگاکان، بە گوژمەى (1,628,070,150) ملیارێک و شەش سەد و بیست و هەشت ملیۆن و حەفتا هەزار و سەد و پەنجا دینار.
پێنجەم/ دروستكردنى ئاوهڕۆى سندوقى قهباره (3*2)م لەپشت کوردستان ستى تاکو نەخۆشخانەى ئیماراتى لە بەحرکە و ئاوەڕۆى سنودقى قەبارە (3*3)م لەبەحرکە نزیک نەخۆشخانەى ئیماراتى و دروستکردنى جۆگەى کراوە لەپشت کەمپى ئاوارەکانى بەحرکە بە گوژمەى (10,518.000,000) دە ملیار و پێنج سەد و هەژدە ملیۆن دینار.
شەشەم/ دروستكردنى كونجى سندوقی (3) چاوەى (3*1.5)م لەبەردەم مزگەوتى دکتۆر نەریمان، بەگوژمەى (60,35,000) شەست ملیۆن و سی و پێنج هەزار دینار.
حەوتەم/ دروستکردنى کونجى سندوقی (2) چاوەى (3*1.5)م لەنزیک خەزانى ئاوى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (35,300,000) سی و پێنج ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار.
هەشتەم/ ڕێکخستنەوەى کەندەکانى سنوورى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (612,500,000) شەش سەد و دوازدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.
نۆیەم/ دروستکردنى جووت ئاوەڕۆژى سندوقى (2.5*2.5)م لەسەرەتاى کوردستان ستى تاکو گوندى شێخەشەل، بەگوژمەى (13,729,750,000) سێزدە ملیار و حەفت سەد و بیست و نۆ ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار دینار.
دەیەم/ دروستكردنى ئاوهڕۆى سندوقى و لوولهى لهشارۆچكهى بهحركه / گوندى شێخەشەل / قۆناغى یەکەم، بەگوژمەى (2,515,625,000) دوو ملیار و پێنج سەد و پازدە ملیۆن و شەش سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.7.31